سەردێڕ:

تورکیا شەش زیندانیکراوی داعشى بۆ ئەڵمانیا ناردەوە

فۆتۆ: 
2019-11-14

2576 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، حکومەتی تورکیا شەش دەستگیرکراوی داعشی بۆ ئەڵمانیا ناردەوە.

حامی ئاكسۆی وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ، لە چوارچێوەی بڕیاری ناردنەوەی ئەو چەکدارە داعشانەی هەڵگری رەگەزنانەی بیانین، شەش کەسیان بۆ ئەڵمانیا ناردووەتەوە.

روونیشیکردەوە، پاش دەستپێکردنی پرۆسەی  ناردنەوەی دەستگیرکراوانی چەکدارانى داعش، تا ئیستا چەکدارێک کە هەڵگرى ڕەگەزنامەى ئەمریکییە ڕادەستى دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کراوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١١ی تشرینى دووەمى ٢٠١٩، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە ١٤ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ حەوت چەکدارى زیندانییکراوى داعش دەنێرنەوە بۆئەڵمانیا.

دوای ڕاگەیاندنى خەلافەتى ئیسلامى لە ساڵى٢٠١٤، هەزاران هاوڵاتیی توندڕەوی ئەوروپی لە تورکیاوە خۆیان گەیاندە ناوچە داگیرکراوەکانى ژێردەستى ئەو خەلافەتە لە عێراق و سووریا بوونە چەکداری ئەو رێکخراوە تیرۆریستیییە.