سەردێڕ:

هێزێکی ئەمریکا لە دهۆکەوە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوت

لە سێ ئۆتۆمبێلی لەشکری و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پێکهاتبوون
فۆتۆ: 
2019-11-14

4574 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تى، دهۆک، بریار نێروەى

ئەمڕۆ، کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆمەڵگەی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆکەوە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوت.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، هێزێکی ئەمریکی لە دۆمیز بۆ ماوەیەک وەستان و دواتر بۆ فەیدێ ڕۆشتوون کە ڕێگەی سەرەکییە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێزە ئەمریکییە لە سێ ئۆتۆمبێلی لەشکری و هەروەها ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پێکهاتبوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی شەممەی ڕابردوو ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا بینران کە لە دهۆکەوە بۆ زاخۆ چووبوون.

ئ.ر