سەردێڕ:

واشنتۆن: لە گەڕانەوەى ٤ ملیۆن ئاوارەدا یارمەتى عێراق دەدەین

فۆتۆ: 
2019-11-14

2202 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، هاوکاری عێراق دەکەن بۆ ئەوەی چوار ملیۆن ئاوارە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.

ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ١٤ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩، مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن هاوکاری تەواوى عێراق دەکات بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆسەر ماڵ وحاڵى خۆیان و لەو میانەیەشدا ٤ ملیۆن ئاوارەى عێراقى هاوکاریدەکرێن بۆئەوەى بگەڕێنەوە شوێنەکانى خۆیان.

داواشى لە وڵاتانى ئەندام لە هاوپەیمانى دژى داعش کرد، داعشە بیانییەکان وەربگرنەوە و لە وڵاتى خۆیاندا دادگاییان بکەن.

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتەکەى هەموو تواناکانى لە پێناو ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەى داعش دەخاتە گەڕ و بە وردى چاودێرى بارودۆخى عێراق و سوریا دەکات.

لە ساڵى ٢٠١٤دا بە هۆى شەڕى داعشەوە، هەزاران هاوڵاتى عێراقى لە پارێزگاکانى کەرکوک وسەڵاحەدین و نەینەوا و ئەنبار ئاوارەبوون و زۆربەى ئەو ئاوارانەش بەهۆى وێرانبوونى ماڵ وحاڵ و نەبوونى خزمەتگوزارى لە شارەکانى خۆیاندا، تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانى خۆیان.

 إ.م