سەردێڕ:

ئەڵمانیا: عەبدولمەهدی رەخنەکانی ئەوروپای لە رای گشتی شاردووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-11-14

1779 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق، باس لەو گفتوگۆیانە دەكات كە لەنێوان عادل عەبدولمەهدی و شاندی وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عێراق بەڕێوەچووە و رایگەیاند، نوسینگەی عەبدولمەهدی، ڕەخنەكانەی ئەوروپای لە ڕای گشتی شاردووەتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كەئەمڕۆ ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق بڵاویكردووەتەوە، هاتووە ''دوێنێ چوارشەممە لەسەر داوای خۆیان باڵیۆزانی وڵاتانی ئەوروپا چاویانكەوت بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، باڵوێزانی ئەوروپا لەو چاوپێكەوتنەدا نیگەرانی خۆیان لەبارەی ڕەوشی عێراقەوە بە عەبدولمەهدی ڕاگەیاندووە، ڕەخنەی توندیشیان لە حكومەتی عێراق گرتووە سەبارەت بە شێوازی مامەڵەكردنی لەگەڵ خۆپیشاندەران و بەكارهێنانی هێز دژیان''

لە بەیەیاننامەكەی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیادا هاتووە ''ئەوروپا سنورداركردنی كاری ڕۆژنامەنووسان و بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت بە پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ دەزانێت و، ئەوجۆرە مامەڵەکردنەى دەسەڵاتدارانى عێراق  سومعەى وڵاتەکە وەک دەوڵەوتێکى دیموکراسى و هاوپەیمانى ئەوروپا ناشیرین دەکات''.

ئەم بەیاننامەیەى باڵیۆزخانەى ئەڵمانیا لەکاتێکدایە، دوێنێ ١٣ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەبارەى چاوپێکەوتنى عەبدولمەهدى بە باڵوێزانى ئەوروپا، بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوەو تیایدا ڕایگەیاندبوو '' شاندى وڵاتانى ئەوروپا جەختیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق کردەوە، بەڵێنى هاوکاریکردنیان لە ڕووبەڕووبونەوەى داعشدا و دابینکردنى ئاسایشى ناوچەکە بە حکومەت  عێراق داوە، لەبارەى دۆخى ئێستاى عێراقیشەوە، ئەوروپا خۆپیشاندان بە مافى ڕەواى خەڵک دەزانێت و بەپێویستى دەزانن مامەڵەیەکى دیموکراسییانە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت  لەپێناو دابینکردنى ئەمن و ئاسایشى عێراق.''

إ.م