سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای بیمەی تەندروستیدا

فۆتۆ: 
2019-11-14

5048 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگی لەسەر یاسای بیمەی تەندروستیدا، کە ئەوەش یەکەمین یاسایە لە مێژووی عێراقدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەم یاسا لە مێژوویی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقدا لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەردرا و ڕەشنووسی کۆتایی لێ پێشکەشكرا.

لەو بارەیەوە قوتەیبە جبوری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ڕوونکردنەوەیەکیدا ڕایگەیاند "پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق دەکەم بۆ کۆتاییهێنان بە یاسای بیمەی تەندروستی"، وتیشی "ئەمە یەکەمین یاسایە لە مێژووی دامەزراندنی عێراقدا".

باسی لەوەش کرد "کە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر کارییان بۆ کردووە و کۆتا ڕەشنووسی ئامادەیە".

ئەمەش لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەسەر ٧ ماددەی یاساکە دەنگدرا و ئەمڕۆش دەنگ لەسەر ماددەکانی تری درا، کە بە کۆی گشتی لە ٤٢ ماددە پێکدێت.

H.A