سەردێڕ:

ڤیدیۆی ساتی نزیکبوونەوەی نەیزەکێك لە زەوی

فۆتۆ: 
2019-11-14

18187 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند گرتە ڤیدیۆیەکدا ساتی نزیكبوونەوەی نەیزەکێکی درەوشاوە تۆمارکراوە لە ویلایەتی میسۆری ئەمەریکی کە ئاسمانی ئەو ناوچەیەی لە شەودا رووناكکردووەتەوە.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەدا نوسیویەتی، وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت نەیزەکەکە درەوشاوەیە و بۆ ساتێك ئاسمان رووناک دەکاتەوە وەك ئەوەی رۆژ بێت، نەیزەکەکە بە نزیکی زەویدا تێپەڕیوە و زیانی بە هیچ ناوچەیەك نەگەیاندووە.

ئەم دیمەنە بووە جێی سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەسانێکی زۆر وێنەیان گرتوو بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردەوە.