سەردێڕ:

مستەفا سەید قادر: ئومێدمان هەیە پرسی ناردنی موچە بە قازانجی هەرێم چارەسەر بکەین

پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا
فۆتۆ: 
2019-11-14

4437 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، لەبەغدا گفتوگۆیان کردووە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق و ئومێدیان هەیە پرسی ناردنی موچە بە قازانجی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا بۆ بەغدا، گفتوگۆیان لەسەر سەرجەم ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانە کردووە کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدان.

وتیشی، بۆ وردەکاریی چارەسەرکردنی کێشەکان لیژنەی پێویست پێکهێنراوە، لەبارەی ناردنی موچەشەوە وتی "ئومێدیان هەیە کە ئەو پرسە بە قازانجی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرەکانی سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و پەرلەمان و حکومەتی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکەی هێزە عێراقییەکاندا کۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەربڕی.