سەردێڕ:

ئوسامە نوجەیفی: لەگەڵ عەلاوی و عەبادی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕێککەوتووین

دۆخى عێراق
فۆتۆ: 
2019-11-14

1837 جار خوێندراوەتەوە

ئوسامە نەجەیفی لە تویتێکدا ڕێککەوتنی خۆی لەگەڵ ئەیاد عەلاوی و حەیدەر عەبادی، دەربارەی دۆخی عێراق، ڕاگەیاند.

ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی قەرار ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتووە لەگەڵ دکتۆر ئەیاد عەلاوی و دکتۆر حەیدەر عەبادی سەبارەت بە یەکخستنی هەوڵە سیاسی و پەرلەمانییەکانیان تا لە دوای ئەوەی حکومەتی ئێستا هەڵوەشایەوە و حکومەتێکی کاتیی درووستبوو، هەڵبژاردنێکی پێشوەختە بهێننە ئاراوە.

ئەوەشی نوسیوە "دوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئێستا، پێویستە حکومەتێکی کاتیی درووستبکرێت کە گرەنتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و گۆڕانکارییەکان، بەوجۆرەی گەل دەیەوێت، بکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت ئەو گۆڕانکارییانە لەژێر چەتری دەستوور و بڕگەکانیدا بکرێت". هاوکات، "پێویستە لایەنە سیاسییەکان پێکەوە وەکو هێزێکی گەورەی نیشتیمانی و جەماوەریی کار بکەن لەپێناو هێنانەدی ئەو گۆڕانکاری و چاکسازییانە گەل داوای دەکات".

 

ئوسامە نوجەیفی سیاسییەکی سوننەی عێراقە و لە ساڵی ٢٠١٠دا بووە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و تا ٢٠١٤ سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە بوو. لەئێستادا، هیچ پۆستیکی حکومی نییە و تەنیا سەرۆکی هاوپەیمانێتی "القرار"ە.

 

Image