سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ: ئاگربەست جێبەجێکراوە

فۆتۆ: 
2019-11-13

5768 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند پەیوەنییەکانمان لەگەڵ تورکیا زۆر باشە و ئاگربەستیش جێبەجێکراوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کرد لە کۆشکی سپی، ڕاشیانگەیاند گفتووگۆ دەربارەی سیستەمی بەرگری ڕوسی ئێس ٤٠٠ دەکەن و باس لە ڕێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەو دو وڵاتە دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژنامەنووسەکان ڕایگەیاند "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیادا زۆر باشە و ئاگر بەستیش جێبەجێکراوە".

وتیشی "تورکیا لە دوای ئەمریکا دووەمین هێزی گەورەیە لە ناو هاوپەیمانییەتی ناتۆدا، هەروەها سوپاسی تورکیا دەکەین بۆ ئەوەی یارمەتییانداین لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادیدا".

باسی لەوەش کرد "قسە لەگەڵ کوردەکانیشدا دەکات ئەگەر ڕازی ببن".

لەو بارەیەشەوە ئەردۆغان ڕایگەیاند "ڕاگەیاندنەکان ڕۆڵێکی خراپییان بینیوە لە تێکچوونی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکادا، وتیشی تورکیا لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتووگۆوە کێشەکانی لەگەڵ وڵاتاندا چارەسەر دەکات، هەروەها لەگەڵ ئەمریکا هاودەنگین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوای ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر ڕؤژئاوای کوردستان پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا گرژی تێکەوت و دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو "ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردەکانی سوریا ئابوورییەکەی وێران دەکەین".

H.A