سەردێڕ:

هۆشدارى دەدرێتە شۆفێران لە بەکارهێنانى پێڵاوى بن بەرز

فۆتۆ: 
2019-11-13

1075 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسى ئیمارات هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانى پێڵاوى بن بەرز لەکاتى شۆفێریدا و دەڵێت "مەترسیى زۆرە و دەبێتە هۆى رووداوى هاتووچۆ".

بەڕێوەبەرى پۆلیسى شارى ڕاشدییە لە ئیمارات، هۆشداریی داوەتە شۆفێران لە بەکارهێنانى پێڵاوى بن بەرز لەکاتى شۆفێریدا، داوادەکات بەو جۆرە پێڵاوانەوە شۆفێرى نەکرێت، چونکە بە وتەى پۆلیسى ئیمارات بەکارهێنانى پێڵاوى بن بەرز لەکاتى شۆفێریدا ''مەترسیدارە و دەبێتە هۆى ڕووداوى هاتووچۆ''.

ئاژانسى سکاى نیوز لە زارى بەرپرسانى ئیماراتەوە بڵاویکردووەتەوە، زۆربەى ڕووداوەکانى هاتووچۆ لەو وڵاتە بەهۆى پابەندنەبوون بە پاراستنى ماوەى سەلامەتیى نێوان ئۆتۆمبێلەکان، بەکارهێنانى پێڵاوى بن بەرزە لەلایەن شۆفێرانەوە.

پۆلیسى ئیمارات ئەوەى ڕوونکردووەتەوە، بنى ئەو جۆرە پێلاوانە هەندێکجار لەو کاتە لەناکاوەى شۆفێر پێویستە ئیستۆپ بگرێت لە ڕاخەرى ژێرپێى شۆفێرەکە دەگیرێت، دەبێتە هۆى ڕووداوى هاتووچۆ، ئەمە جگە لەوەى شۆفێر بەو جۆرە پێلاوەوە ناتوانێت هەموو هێزى پێیەکانى بەکاربێنێت بۆ پەستان خستنە سەر پایدەرى ڕاگرتنى ئۆتۆمبێلەکەى.