سەردێڕ:

سۆران.. بەهۆی ڕووخانی دیوارێکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-11-13

2753 جار خوێندراوەتەوە

لە قەزای سۆران بەهۆی ڕووخانی دیوارێکەوە کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتى کوردستان گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمشەو ١٣ی تشرینی دووەمى ٢٠١٩ لە گەڕەکی بەرگوان، کریکارێک کە خەڵکی ئورمیەی رۆژهەڵاتى کوردستانە و لەدایكبووی ساڵی ١٩٦٥ە، بەهۆی داڕمانی دیوارێکەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، کرێکارەکە خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە.

باسی لەوەش کردووە، دواى رووداوەکە تیمێکی ڕزگارکردنی بنکەی سۆران گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانرا لەژێر دیوارەکەدا دەریبهێنن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکەی گیانی لەدەستدا و تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە و کەسوکاری ئاگادارکراونەتەوە.

Image may contain: outdoor

Image may contain: one or more people and nightImage may contain: outdoor