سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆیەکی دیکەی لەسەر گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەى بڵاوکردەوە

ساتێک لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەی پۆلیسی سلێمانی
فۆتۆ: NRT
2019-11-13

101790 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆیەکی دیکەی لەسەر گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و خێزانەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا ئامانج بابانی لە چەند دیمەنێکی جیاوازدا دەردەکەوێت.

ئەمرۆ ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆیەکی دیکەی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاوکردەوە و تێیدا، لە چەند دیمەنێکی جیاوازدا لەگەڵ منداڵەکەیدا دەردەکەوێت.

ھاوکات، لە ھیچ یەک لە دیمەنەکاندا، لانە محەمەدی ھاوسەری ئامانج بابانی دەرناکەوێت.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە ئەوە ساتی ڕووداوەکەیە و بە قسەی خۆیان ئەو ڤیدیۆیە ھیچ گومانێکی دیکە ھەڵناگرێت.

ئەم ڕاگەیاندراوەی پۆلیس لەکاتێکدایە، پێشتر، کەناڵی ئێن ئار تی لە راپۆرتێکی شیکاریدا، کۆمەڵێک گومانی لەسەر ڕووداوەکە بڵاوکردبوویەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە شەوی ١٦ی مانگی ڕابردوودا، ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان، لەنێو ئوتومبێلەکەیاندا، لە نزیک تێرمیناڵی شارەزوور لە سلێمانی، لەکاتێکدا گیانیان لەدەستدابوو بە فیشەک، تەرمەکانیان گەیەندرابوونە نەخۆشخانە.