سەردێڕ:

​ئەردۆغان بەسەردانێک گەیشتە واشنتن

گەیشتنی رەجەب تەییب ئەردۆغان بە واشنتن
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2019-11-13

9705 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆمارى توركیا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە واشنتن.

ميدياکانی تورکيا ڕايانگەياند، ئەردۆغان گەيشتووەتە واشنتن و لەلایەن هەریەك لە سەردار كڵچ باڵیۆزى توركیا لە ئەمریكا و فەرەیدون سینیرئۆغڵو نوێنەرى هەمیشەیى توركیا لە نەتەوە یەكگرتوەكان و جام هەندرسۆن، بەڕێوەبەرى گشتیى پرۆتۆكۆلى حكومەتى ئەمریكا پێشوازی لێکرا.

ئاماژە بەوەش کراوە لە سەردانەکەيدا هەريەک لە ئامينە ئەردۆغانی هاوسەری و مەولود چاوشئۆغڵو وەزيرى دەرەوە و چەند بەرپرسێکی ديکەی لەگەڵدا بوون.

ئەم سەردانەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت لە سەرەتای مانگی ڕابردوو پەيوەندييەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمريکادا ئەنجامدا کە تيايدا ترەمپ هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسيۆن بۆسەر ڕۆژئاوا ڕاگەياند و بانگهێشتی ئەردۆغانی کرد بۆ واشنتۆن.