سەردێڕ:

پیاوێک بەھۆی تەقینەوەی موبایلەکەی گیانیلەدەستدا

وێنەی ئەو مۆبایلەی کە تەقیوەتەوە
فۆتۆ: میدیاکان
2019-11-13

34691 جار خوێندراوەتەوە

لە  ھیندستان مۆبایلێکی زیرەک لە کاتی بارگاویکردنەوەیدا بە خاوەنەکەیدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.
میدیاکانی ھیندستان لە زاری پۆلیسەوە بڵاویانکردەوە، خاوەنی مۆبایلەکە ناوی گاڤیا و تەمەنی ٢٢ ساڵ بووە و پیشەی کرێکاری بووە.
ھاوکات ئەوەش ھاتووە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی ورد، بەڵام ئەوە دەرکەوتووە کە ھۆکاری یەکەم و سەرەکی بۆ مردنەکەی، تەقینەوەی مۆبایلە زیرەکەکەی بووە.
شارەزایانی بوارەکە، گەرمبوونی لەڕادەبەدەری ئامێرەکان بە ھۆکاری ئەو تەقینەوانە دەزانن.
لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەکان تا ئێستا جۆری مۆبایلەکەیان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ئەو دیاردەیە یەکەمجار نییە و تا ئێستا، سەرنجی چەندین حاڵەتی وا دراوە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش، لە کازاخستان، مۆبایلی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵان لەژێر سەرینەکەیدا تەقییەوە و بووە ھۆی کوشتنی.