سەردێڕ:

ئاسایشی سلێمانی: لە ماوەی یانزە ڕۆژدا نۆ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون

فۆتۆ: 
2019-11-12

1887 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی سلێمانی لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، لە ماوەی یانزە ڕۆژدا نۆ کەسیان بە تۆمەتی دیزکردن لە سلێمانی دەستگیرکردووە.

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٨ی تشرینی یەکەم تا ٧ی تشرینی دووەم، بە تۆمەتی دزیکردن لە سێ شوێنی جیاوازی سلێمانیدا نۆ کەسیان دەستگیرکردووە.

 لەنوسراوەکەدا هاتووە، بە تۆمەتی دزیکردن لە چەند مارکێتێک و کۆگای شتفرۆشتن، هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتییان بە مەبەستی گۆڕینەوەی دراوی بیانی و دزیکردن لەو کەسانەی دراوەکانییان بۆ گۆڕیون، سێ کەسی بەڕەگەز عەرەبی دانیشتووی هەرێمیان دەستگیرکردووە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، بە تۆمەتی دزیکردن لە مەیدانی ئاژەڵان، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

 وەکو لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، چوارکەسیان بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل، تانکی ئاو و وایەری کارەبا دەستگیرکردووە.

H.A