سەردێڕ:

فەڕەنسا.. ژنێک بەهۆی خەڵاتەیەکی کارەباییەوە گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-11-12

14346 جار خوێندراوەتەوە

 دایکێک لە کاتی ئامادەکردنی شیرینیدا، بەهۆی خەڵاتەیەکی کارەباییەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بە هۆی خەڵاتەیەکی کارەباییەوە دایکێکی ٥٨ ساڵ، لە شاری سانت ئیتیانی فەڕەنسا، لە کاتی ئامادەکردنی شیرینیدا، بە شێوەیەکی ترسناک گیان لەدەستداوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، بە گوێرەی وتەکانی پۆلیس و کارمەندانی ناو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکە، دایکەکە پاش ئەوەی ڕەفتەکەی ملی گیردەبێت لە خەڵاتە کارەباییەکەوە، ڕەفتەکە لە ملی توند دەبێت و دەیخنکێنێت.

لە هەمان کاتدا کوڕەکەی لەگەڵ بووە کە تەمەنی ١٥ ساڵانە، کوڕەکەی دەڵێت زۆر هەوڵی داوە دایکی ڕزگاربکات بەڵام نەیتوانیوە.

لە کاتی ڕووداوەکەدا کوڕەکە پەیوەندی بە پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە کردووە، بەڵام دایکی گیانی لەدەستداوە و نەتوانراوە رزگارى بکرێت.

پاش گەیشتنی کارمەندانی ناو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکە، زۆر هەوڵییان داوە ژنەکە ڕزگاربکەن بەڵام ئەو گیانی لەدەستداوە.

 

H.A