فۆتۆ:
2019-11-12
7261 جار خوێندراوەتەوە
ئیڤۆ مۆراڵێس، سەرۆکی بۆلیڤیا، دوای ئەوەی لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا رۆژی یەکشەممە دەستیلەکارکێشایەوە، رووی کردە وڵاتی مەکسیک و مافی پەنابەری لەو وڵاتە وەرگرت.
ئیڤۆ مۆرالیس، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی بۆلیڤیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر سوپاسی دهستپێشخهرییەکەى حكومه‌تی مه‌كسیكی كرد، كه مافی په‌نابه‌ریی پێبه‌خشیوه، ڕاشیگەیاند، "به‌ره‌و مه‌كسیك ده‌كه‌ومه‌ڕێ، به‌ڵام به‌منزیكانه به هێز و وزه‌ی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه".
وەزارەتی دەرەوەی مەکسیکیش دوپاتیکردەوە، مۆڕاڵێس بە فڕۆکەیەکی حکومەتی مەکسیک گەیشتووەتە مەکسیک.
لەلایەکی دیکەوە فەرماندەی گشتی سوپای بۆلیڤیا فەرمانی بە هێزە چەکدارەکانی کرد کە پشتیوانی لە پۆلیس بکەن کە توشی پێکدادان بوون لەگەڵ هاوڵاتیانی لایەنگری مۆڕاڵێسدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ناڕه‌زایه‌تیەکان دژی ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنەکانى سه‌رۆكایه‌تیی کۆمار، كه تیایدا بۆ چوارەم جار وەک سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایەوە، لەئەنجامیشدا رۆژی یه‌كشه‌ممه ئیڤۆ مۆرالێس سه‌رۆكی بۆلیڤیا لە ژێر فشارى خۆپیشاندەراندا ده‌ستى لهكاركێشایەوە.