سەردێڕ:

ڕۆژنامەی گاردیان سەرنجڕاکێشترین وێنەی بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژارد

وێنەی گەنجێکی فەلەستینییە
نمونە و بەشی سەرەوەی ڕۆژنامەکە لە ژمارەیەکی ساڵی ١٩٦٩
فۆتۆ: گووگڵ
2019-11-09

10498 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، وێنەی گەنجێکی فەلەستینی بە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین وێنەی ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژارد.

ئەو ڕۆژنامەیە ساڵانە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین وێنەی ساڵ کە بەلای لیژنەکەی خۆیەوە جوانترین و سەرنجڕاکێشترینن، هەڵدەبژێرێت و بۆ ئەمساڵیش وێنەی گەنجێکی فەلەستینی هەڵبژاردووە.

وێنەکە لە ٣٠ی ئۆکتۆبەری ڕابردودا گیراوە و لەکاتێکدایە کە ڕووبەڕووبوونەوە و گرژیی هەبووە لەنێوان بەشێک لە خەڵکی شاری غەزە و پۆلیس و سوپای ئیسرائیلدا.

ڕۆژنامەی گاردیان ساڵانە لەنێوان ٢٠ وێنەی جوان و سەرنجڕاکێشدا کە لە تەواوی جیهانەوە بۆیان دەنێردرێت، جوانترینیان هەڵدەبژێرێت.

ئەو وێنەیەی ڕۆژنامەکە هەڵیبژاردووە: