سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەرانی بەغدا لەسەر شەقام یادی لەدایکبوونی پێغەمبەریان کردەوە

دۆعایان بۆ سەرکەوتنی داواکارییەکانیان کردووە
فۆتۆ: 
2019-11-09

4242 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی عێراقەوە، بەشێک لە خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر لەسەر شەقام یادی لەدایکبوونی پێغەمبەریان کردەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمرۆ، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، کە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد( د.خ)، بەشێک لە خۆپیشاندەرانی بەغدا، لە مەیدانی تەحریر بە شێوەیەکی جیاوازتر و لەسەر شەقام یادەکەیان کردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سفرەیەکی گەورەیان ڕاخستووە کە قوڕئان، مۆم و ئاڵای عێراقی لەسەرە.

ئەوەش هاتووە، بەشێک لە خۆپیشاندەران سورەتێک لە قوڕئانیان بۆ ڕۆحی کوژراوەکانی خۆپیشاندەکان خوێندووە و دۆعایان بۆ سەرکەوتنی داواکارییەکانیان کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٥ی مانگی ڕابردووەوە خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێکردووەتەوە و تا ئێستا، زیاتر لە ٣٠٠ خۆپیشاندەر کوژراون و نزیک بە ١٥ هەزاری دیکەش برینداربوون.