سەردێڕ:

چارەسەرێکى نوێى شێرپەنجە دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2019-11-09

22192 جار خوێندراوەتەوە

زاناکانى بوارى پزیشکى ڤایرۆسێکى نوێیان دۆزیوەتەوە کە لە توانایدایە خانە شێرپەنجەییەکان لەناوببات.

ئاژانسى سکاى نیوز هەواڵى دۆزینەوەى ڤایرۆسێکى لەلایەن زاناکانى ئوسترالیاوە بڵاوکردووەتەوە، کە دەتوانێت بە تەواوەتى خانە شێرپەنجەییەکان لەناوببات، ئەو جۆرە چارەسەرە نوێیەش وەک هەر داهێنانێکى پزیشکى سەرەتا لەسەر مشک تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنى لە چارەسەرى نەخۆشیى شێرپەنجە و کوشتنى خانە شێرپەنجەییەکاندا بەدەستهێناوە.

پڕۆفیسۆرى ئەمریکى بوارى شێرپەنجە، دکتور ''یومان فونگ'' دەڵێت، هیوایەکى زۆریان بەم داهێنانە تازەیە هەیە بۆ چارەسەرکردنى زۆربەى جۆرەکانى شێرپەنجە، وەک شێرپەنجەى ''مەمک'' و ''سى'' و شێرپەنجەى ''میزەڵدان'' و ''گەدە''و ''ڕیخۆڵە''.

هەروەها ئەو پزیشکە ئەمریکییە وتووشیەتى، ئەم جۆرە چارەسەرە لە سەرەتاى ساڵى داهاتوەوە دەدرێت بە نەخۆشەکانى شێرپەنجە.

لە هەواڵەکەشدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو جۆرە ڤایرۆسە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەى خانە شێرپەنجەییەکانى ناو لەشى نەخۆشەکە و پاشان لەناویاندەبات، هەروەها کۆئەندامى بەرگرییش ئاگاداردەکاتەوە لە بوونى هەر خانەیەکى شێرپەنجەیى دیکە کە لەناو لەشدا مابێتەوە بۆئەوەى کۆئەندامى بەرگریى لەش لەناویببات.