سەردێڕ:

دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئێرانییەکان برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-11-09

628 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو کۆڵبەر کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن لەسەر سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران  بریندار بەتەقەی ڕاستەوخۆی پاسدارانی ئێران بریندار کران.

عوسمان ئەحمەد بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند" ئەمرۆ سەعات هەشت و نیوی بەیانی ٢ هاوڵاتى کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بەبرینداری گەیەنرانە خۆشخانەکەمان".

راشیگەیاند، هەردوو بریندارەکە بەناوەکانی(س.م.ع.) تەمەن ۱۹ساڵ و (س.م.ع) تەمەن ۲٥ساڵ کە یەکیان گولەیەک بەر سکی کەوتوە و  ، ئەوەی تریشیان بە گولە قاچی شکاوە لەئێستاشدا چارەسەری پێویست بۆ هەر دووبریندەرەکە دەکرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، هەردوو کۆڵبەرەکە، خەڵکی گوندی ساوەی سەر بە سەردەشتن و لەسەر سنوری نێوان هەرێمی کودستان و وڵاتی ئێران لەلایەن پاسدارانی ئێران  تەقەیان لێکراوە و بریندار کراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تائێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٤١ کۆلبەر گیانیان لەدەستداوە و ٨٥ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.