سەردێڕ:

هەسەدە: لە ماوەى ٢٤ کاتژمێردا ١٠ هێرشی سوپای تورکیامان تێکشکاندووە

فۆتۆ: 
2019-11-09

2850 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ١٠ هێرشی سوپای تورکیایان تێکشکاندووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ سوپاى تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ هێرشى سوپاى تورکیا تێکشکێنراوە و  ١٣ ئەندامی گروپە چەکدارەکان و سەربازی تورکیاش کوژراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانیاندا لەگەڵ تورکیا ١٢ شەڕڤان شەهیدبوون و ٧ شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بە هەموو هێز و توانایەکی تەکنیکیی زەمینی و ئاسمانییەوە لە سەرتاسەری سنووری رۆژئاوای کوردستان و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، هێرشەکانى دەستپێکردووەتەوە و هەموو ئەو ئاگربەستانەشى ئیمزا کراون پێشێلى دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٩ی مانگى رابردوەوە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، کە بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون، و زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.