سەردێڕ:

بەردەڕەش.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-11-08

3534 جار خوێندراوەتەوە

لە قەزاى بەردەڕەش بەهۆى ڕوداوێکى هاتوچۆوە چوار کەس گیانیان لە دەستدا و سێ کەسى دیکەش برینداربون.

حازم گۆران، بەرپرسى راگەیاندنى هاتوچۆى بەردەرەش بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی ڕاگەیاند، لە نزیک کاتژمێر ١١ بەهۆى ڕوداوێکى هاتوچۆوە لە سەر ڕێگەى بەردەڕەش بۆ حسینیە چوار کەس گیانیان لە دەستدا و سێ کەسى دیکەش برینداربون.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە شەش کەسى تێدابوە و بە هۆى خێراییەوە کۆنتڕۆڵى خۆى لە دەستداوە و خۆى کێشاوە بە شۆستەکەدا.

ئەوەشى خستەڕوو، لە ئێستاداهەرسێ بریندارەکە گواستراونەتەوە بۆنەخۆشخانەى ئاکرێ.

ئەوەش لەكاتێكدايە، بەپێی ئامارەکان، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون.