سەردێڕ:

دەربەندیخان.. بەھۆی تەقینەوەی بتڵێکی غاز چوار ئەندامی خێزانێک سوتان

فۆتۆ: 
2019-11-08

9871 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى شەھید تۆفیق لە دەربەندیخان بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تیى راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەھۆی گڕگرتنی بتڵێکی غاز لە ماڵێکدا چوار ئەندامی خێزانێک دەسوتێن و برینی یەکێکیان سەختە.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، دواى گڕگرتنى بتڵە غازەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ ئافرەت و پیاوێکی ئەو خێزانە سوتاون و لە نەخۆشخانەی شەھید تۆفیق چارەسەریان بۆ کراوە، بەڵام بەھۆی زۆرى ڕێژەی سوتانییەوە، ئافرەتێکیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

باسى لەوەش کردووە، یەکێک لە ئافرەتەکان لە نەخۆشخانەی شەھید تۆفیق لەژێر چاودێریدایەوە و دوو کەسەکەى دیکەشیان پاش وەرگرتنى چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.