سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکى عێراق: پارێزگاری هەولێر پیاوەتی بە ئاوی حەمامەوە دەکات

فۆتۆ: 
2019-11-08

12989 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکى عێراق دەڵێت، ئەو نەوتە سپییەى بۆ ماڵان دابینکراوە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، بۆ یەک بەرمیل بڕى ۳۱ هەزار دینار دیاریکراوە نەک ٤٨ هەزار دینار، ئاماژەی بەوەش کردووە، "پارێزگاری هەولێر پیاوەتی بە ئاوی حەمامەوە دەکات."

غالب محەمەد ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پۆستێکیدا لە پەیجى تایبەتى خۆى رایگەیاند، هەفتەى ڕابردوو حکومەتی عێراق نەوتی سپیی وەک پاڵپشتی نارد بۆ پارێزگاکانی هەرێم، کە بۆ هەرماڵێک بڕى ۲۱٦ لیتر نەوت بە نرخى۳۱ هەزار دینار دیاریکرا، تا بدرێتە ماڵان.

ڕاشیگەیاند، ئەو نەوتە لە هەریم تێکەڵى نەوتی کوالێتی خراپ دەکرێت و بە نرخێکی گرانتر دەیدەن بە هاوڵاتییان، کە نزیکەى ٥٠ هەزار دینارە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، دەسەڵاتدارانى هەرێم وەک ئەوەى خێر بکەن بە هاوڵاتییان، دەڵێن، "لەبەر بەرژەوەندیى هاوڵاتییان نرخەکەمان کەمکردووەتەوە،" ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بە دڵی خۆیان و کۆمپانیاکانیان نرخ دادەنێن نەک لە بەرژەوەندیی خەڵک.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، "ئەگەر بەو نرخە گرانە نەوت بدرێتە ماڵان، ناچارمان دەکەن ناوی ئەو پێنج کۆمپانیایەى هەر چوار پارێزگاکەى هەرێم بە راپۆرتێک ڕادەستى دەستپاکیی عێراق بکەین، بۆئەوەی لێکۆڵێنەوە لەو گەندەڵییە بکەن."

ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکیدا، پارێزگارى هەولێر ئاماژەى بەوە کردووە، لەپێناو بەرژەوەندیی هاونیشتمانیان بڕیاریانداوە بە کەمکردنەوەی بڕی پێنج هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لە بەرامبەر یەک بەرمیل نەوت.

هەفتەى ڕابردوو حکومەتى عیراق بڕیاریدا نەوتى سپی بۆ پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بنێرێت لە بەرامبەر هەر بەرمیلێکیش بڕى ٣١ هەزار دینار وەربگیریت.

‌بەپەلە