سەردێڕ:

لێبوردنی نێودەوڵەتی: بۆمبى فرمێسکڕێژى ئێرانى بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران بەکارهاتووە

فۆتۆ: 
2019-11-08

1614 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ژمارەيەکی زۆر لەو بۆمبە فرمێسکڕێژانەی بۆ کوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق بەکاردێن دروستکراوى ئێرانن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترين ڕاپۆرتيدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەڵێت، "ئەو بۆمبە فرمێسکڕێژانەی لە خۆپيشاندانەکانی عێراق بەکاردێت، ئێرانين و کێشيان لە نێوان ٦٥١ بۆ ٧١٣ گرامدايە، لەکاتێکدا بۆمبی ئاسایی کێشەکەی ٢٥ بۆ ٥٠ گرامە."

هاوکات ٢ی ئەم مانگە ڕێکخراوەکە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو بۆمبە فرمێسکڕێژانەی لە خۆپيشاندانەکانی عێراق بەکاردێن و ڕايگەياند، ئەو بۆمبانە بولگاری و سربین و، کاريگەرييەکەی١٠ جار زياترە لە بۆمبی فرمێسکڕێژی ئاسایی.

لە دوایين ئاماریشدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەی بڵاوکردەوە، بەهۆی ئەوەی بۆمبەکە ڕاستەوخۆ دەگيرێتە کەلەسەری خۆپيشاندەران، تا ئێستا نۆ خۆپيشاندەر بەو بۆمبە گيانيان لەدەستداوە.