سەردێڕ:

بەهۆی مریشکێکەوە سکاڵای یاسایی لەسەر یاریزانێک تۆمار دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-11-08

3904 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کوشتنی مریشکێکەوە، رێکخراوی پاراستنی مافی ئاژەڵان لە ئاسیا، سکاڵای یاسایی دژی یاریزانێکی تۆپی پێ تۆماردەکات.

لە یارییەکی تۆپی پێدا لە ڕۆژهەڵاتی کرواتیا، کۆمەڵێک مریشک چوونە نێو یاریگایەکەوە، کە یاریزانەکان یارییان تێدا دەکرد، بەهۆی ئەوەی یاریزانێکی تیپى کای یلینگراد بە ناوی ئیڤان گادریک شەقێک لە یەکێک لە مریشکەکان دەدات و هەڵیدەداتە سەر سیاجی یاریگاکەوە.

بەهۆی رەفتاری ناشرینی دوور لە وەرزشی، دادوەری یاریەکە کارتی سوری بۆ بەرزکردەوە، بەو کارەش ڕێکخراوی پاراستنی ئاژەڵان، سکاڵای یاسایی دژی یاریزانەکە تۆماردەکات، لەگەڵ ئەوەشدا رەفتاری یاریزانە تەمەن ٢٣ ساڵەکە بە رەفتارێکی نەشیاو و دوور لە رێزگرتن لە ئاژەڵێکی بێتاوان وەسفکردووە، کە بەو کارەی بووەتە هۆی کوشتن و شکاندنی ئێسکەکانی پەلەوەرەکە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو یاریزانە تۆماردەکات بە تۆمەتی کوشتن و ئازاردانی ئاژەڵ، ئەگەری هەیە بەهۆی سکاڵاکەوە سزای ساڵێک بەندکردنی بۆ دەربچێت.

رۆژنامەی ساتا ٢٤ نوسیوویەتی، گازدیک ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ئاژەڵی خۆشدەوێت و مەبەستی نەبووە ئەو مریشکە بکوژێت، بەڵکو لە دوای مریشکەکەوە رایکردووە بۆئەوەی لەناو یاریگاکە دووریبخاتەوە، دڵنیایی ئەوەیشی داوە کە ئەو شەقە بە هەڵە بووە و مەبەست لە کوشتنی مریشکەکە نەبووە.