سەردێڕ:

ئەردۆغان: نامەکە دەبەمەوە بۆ ترەمپ

فۆتۆ: 
2019-11-08

29117 جار خوێندراوەتەوە

ئەردۆغان دووبارە باسى نامەکەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا دەکات و دەڵێت، "بۆى دەبەمەوە."

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، "لەکاتى چوونم بۆ ئەمریکا نامە شەرمەزارکەرەکەى ترەمپ لەگەڵ خۆمدا دەبەمەوە بۆ ئەو وڵاتە."

روونیشیکردەوە، رۆژى ١٣ى ئەم مانگە سەردانى ئەمریکا دەکات و نامەکە رادەستى ترەمپ خۆى دەکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژى ٩ى مانگى رابردوو، دۆناڵد ترەمپ نامەیەکى بۆ ئەردۆغان نارد و ناوەرۆکى نامەکەش کاردانەوەى تورکیاى لێکەوتەوە و دواتر ماڵپەڕى بی بى سى بڵاویکردەوە، ئەردۆغان نامەکەى ترەمپى خستووەتە تەنەکەى خۆڵەوە.

دەقى نامەکەى ترەمپ بۆ ئەردۆغان:

"با ڕێکەوتنێکی باش بکەین. تۆ ناتەوێت بەرپرسیار بیت لە کوشتاری ھەزاران کەس و منیش نامەوێت بەرپرسیار بم لە وێرانکردنی ئابووریی تورکیا - کە دەیکەم.

کاری زۆر جددیم کردووە بۆ ئەوەی ھەندێک لە کێشەکانت چارەسەر بکەم. مەھێڵە جیھان لێت نائومێد بێت. دەتوانیت ڕێککەوتنێکی مەزن بکەیت. جەنەڕاڵ مەزڵووم ئامادەیە ڕێککەوتنت لەگەڵ بکات، ئامادەیە دەست لە ھەندێک شت ھەڵبگرێت کە ھەرگیز لە ڕابردوودا شتی وایان نەکردووە. بە متمانەوە کۆپییەک لەو نامەیەت بۆ دەنێرم کە ئەوەندە نابێت بۆمی ناردوو.

مێژوو بەباشی باست دەکات ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە بە ڕێکوپێکی و بەشێوەیەکی مرۆڤانە ئەنجام بدەیت، ئەگەر ھاتوو شتی باشیش ڕووی نەدا ئەوا تاھەتایە جیھان وەک شەیتانێک سەیرت دەکات، کابرایەکی ڕەق مەبە، گەمژە مەبە."

Image may contain: text