سەردێڕ:

سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

 یاسای ھەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکرێت
فۆتۆ: 
2019-11-08

2203 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی چاکسازییەکان و چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکات.
بەپێی خشتەی کارەکانی پەرلەمان، سبەینێ شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ دانیشتنەکە دەستپێدەکات و تەوەری سەرەکییش دەنگدانە لەسەر قۆناغی سێیەمی پڕۆژە چاکسازییەکان.
ھاوکات یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، یاسای ھەڵبژاردنەکان، ھەڵوەشاندنەوەی شایستە داراییەکانی بەرپرسان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لە ٢٨ی مانگی رابردوودا پەرلەمانی عێراق لەسەر بارودۆخی عێراق و داواکاریی خۆپیشاندەران کۆبوەوە و دەنگیدا لەسەر نەھێشتنی دوو موچە لە ھەموو دامودەزگا و وەزارەتەکاندا، تا ئێستاش دوو قۆناغی پڕۆژەی چاکسازیی راگەیاندووە.