سەردێڕ:

ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستەخوارەوە

لە باشورى وڵاتەکە
فۆتۆ: 
2019-11-08

3877 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ھەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، ھێزی بەرگری ئاسمانی ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە باشوری وڵاتەکە خستۆتە خوارەوە.
بەپێی ھەواڵی ئاژانسەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ھەشتی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بە ئاسمانی شاری ماھشەھر لە باشوری ئێران سوڕاوەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، سیستمی بەرگری موشەکی سوپای ئێران فڕۆکەکەی خستوەتە خوارەوە.

تا ئیستا هیچ زانیارییەک لەبارەى زیانەکانى خستنە خوارەوەى فرۆکەکە نییە و رونیش نەبووەتەوە سەرچاوەى فرۆکەبێ فرۆکەوانەکە کوێبووە.