سەردێڕ:

نوێنەرى سیستانى: نابێت چاکسازى پشتگوێ بخرێت

''ئێستاش دەرفەت ماوە ''
فۆتۆ: 
2019-11-08

1074 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرى عەلى سیستانى ڕایگەیاند، هەندێک کەس و لایەن هەوڵى ئەوە دەدەن خۆپیشاندانەکان لە بەرژەوندى خۆیان بەکار بهێنن، دەشڵێت نابێت چاکسازى پشتگوێ بخرێت.

عەبدولمەهدى کەربەلائى نوێنەرى عەلى سیستانى گەورە مەرجەعى شیعەکان لە وتارى نوێژى هەینى ئەمڕۆدا لە شارى نەجەف ڕایگەیاند، مەرجەعى باڵا داواى چاکسازى راستەقینە دەکات و دەشڵێت نابێت چاکسازى پشتگوێ بخرێت

هەروەها نوێنەرەکەى سیستانى وتیشى، داواکانى خۆپیشاندەران ڕەوان و پێویستە حکومەت بچێت بە دەم ئەو داواکارییانەوە و خەمساردى نەکات لە جێبەجێکردنیان.

هەروەها کەربەلائى ئەوەشى خستۆتە ڕوو، هەندێک کەس و لایەن هەوڵدەدەن خۆپیشاندانەکان لە بەرژەوەندى خۆیان بەکار بهێنن و سود لە بارودۆخەکە وەربگرن.

نوێنەرى مەرجەعى باڵا ڕاشیگەیاند، ئێستاش دەرفەت ماوە لەبەردەمى حکومەتدا بۆئەوەى چاکسازى ڕاستەقینە بکات و داواکارییەکان جێبەجێبکات.

عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق، هەفتانە پەیامى خۆى لە وتارى نوێژى هەینى شارى نەجەف و لە ڕیگاى نوێنەرى تایبەتى خۆیەوە بۆ عێراقییەکان دەخاتەڕوو، لەسەرەتاى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکانیشەوە بەردەوام مەرجەعىیەتى شیعەکان لەنەجەفەوە پشتگیرى خۆپیشاندەرانى کردووە و داواى چاکسازى لە حکومەت دەکات.