سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ڕەزامەندى نادەین لەسەر هەموو جۆرە خوێندنێک لە دەرەوە

فۆتۆ: 
2019-11-07

6696 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ڕەزامەندى نادات لەسەر هەموو جۆرە خوێندنێک لە دەرەوەی هەرێمى کوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکى دەست دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى کەوتووە، ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان ڕەزامەندى نادات لەسەر هەموو جۆرە خوێندنێک لە دەرەوەی هەرێمى کوردستان، تا ئەوکاتەى ڕێنمایى تایبەت بە پێدانى مۆڵەتى خوێندن دەردەکرێت.

ئاماژەش بەوە کراوە، وەزارەتەکەیان لاریى نییە لە پێدانى مۆڵەت لە ناوەوەى هەرێمى کوردستان و ئەو کورسییانەى لەلایەن وڵاتانەوە دەدرێتە وەزارەتەکەیان و سەرجەم دامودەزگاکانى دیکەى هەرێمى کوردستان، بە مەرجێک لە چوارچێوەى ڕێنماییەکان بێت بۆ ئەنجامدانى کارى پێویىست.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ڕابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا هەموو جۆرە مۆڵەتێکى خوێندنی ڕاگرت تا دەرچوونی ڕێنمایی نوێ لەوبارەیەوە.