سەردێڕ:

پنتاگۆن: سەربازانى ئەمریکا ئامادەن کێڵگە نەوتییەکانى رۆژهەڵاتى سوریا بپارێزن

فۆتۆ: 
2019-11-07

3743 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، سەربازانى ئەمریکا سەرپشککراون بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەر هێزێک کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانى رۆژهەڵاتى سوریا.

وتەبێژى وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا ئاماژەى بەوەش کردووە، واشنتن بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) بە پڕچەککردن و پاڵپشتیکردنیان لە رووبەڕووبوونەوەى داعشدا.

وتەبێژی پنتاگۆن وتیشى، داهاتی کێڵگە نەوتییەکان دەچێت بۆ هەسەدە نەک ئەمریکا.

ئاماژەى بەوەش کرد، پێشبینی دەکەن هەر کەسێک تۆمەتباربێت بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، تورکەکان ڕووبەڕووی دادگای بکەنەوە.

مانگى رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، کۆمپانیاکانى بوارى وزەى ئەمریکا لە کێڵگە نەوتییەکانى رۆژهەڵاتى سوریا کاردەکەن؛ ئەوەش کاردانەوەى ناوخۆیى و دەرەکى لێکەوتەوەو پێیانوابوو ئەو هەنگاوە لەڕووى یاساییەوە گومانى لەسەرە.