سەردێڕ:

بەغداد.. لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا چوار کەس کوژران

زیاتر لە ٣٥ کەس برینداربوون
فۆتۆ: 
2019-11-07

1524 جار خوێندراوەتەوە

لە خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆى بەغداد، چوار خۆپیشاندەر بە گولەى هێزە ئەمنییەکان کوژراون و زیاتر لە ٣٥ دیکەش بریندرابوون.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شارەکانى ناوەراست و باشورى عێراق، خۆپیشاندانەکان بەردەوامبوون، بەتایبەتى دواى نیوەڕۆ توندوتیژى زیاترى بەخۆوە بینى.

باسیلەوەشکرد، لە ناوەڕاستى شارى بەغداد و لەسەر پردى کۆمارى و شەقامى رەشید، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران، تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەهۆیەوە چوار خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٣٥ى دیکەش برینداربوون.

وتیشى، زیادبوونى توندوتیژییەکان دواى چەند کاتژمێرێک لە بڕیارى عادل عەبدولمەهدى، فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان هات، کە فەرمانى بە هێزە ئەمنییەکان کردووە یاسا بچەسپێنن و ئەوانەشی کە وەک خۆى ناوى بردوون بە "تێکدەر" دەستگیربکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمڕۆ، لە زۆرینەی فەرمانگەکانی بەشی ڕەسافەی شاری بەغدا دەوامکردن ڕاگیراوە، بەڵام لە بەشی کەرخ زۆرینەی فەرمانگەکان دەوامی ئاسایی تێداکراوە.

بۆ ١٤ هەمین رۆژە خۆپیشاندانەکانى عێراق بەردەوامن و ٤٨ کاتژمێریشە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی دیکەی عێراق ڕاگیراون.