سەردێڕ:

ئامانج ڕەحیم: وەستانی مۆڵەتی خوێندن زانکۆکانی هەرێم ناگرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-11-07

6408 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری یاسایی ئەنجومەنى وەزیران ڕایگەیاند، وەستانی مۆڵەتی خوێندن ناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و سکوڵەرشیپی ووڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە.

ئامانج ڕەحیم سکرتێری یاسایی ئەنجومەنى وەزیران لە لاپەڕەی فەیسبوکی خۆی، ڕایگەیاند، "پرسیارێکی زۆرم بۆ هاتووە بە تایبەتی لە یەکەمەکانەوە لەسەر نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۸٥۸۲ لە ۲۷ـ۱٠ـ۲٠۱۹ تایبەت بە ڕاگرتنی کاتیی پێدانی مۆڵەتی خوێندن تا دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ ڕێکخستنەوە و ئەم بابەتە پێویستى بە ڕوونکردنەوە هەیە".

ئامانج ڕەحیم وتیشی، "ئەم بابەتە دوێنێ بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۹۳۸۸ لە ڕۆژی ٦ـ۱۱ـ۲٠۱۹ ڕێکخراوەتەوە کە ئەم ڕاگرتنە مۆڵەتی خوێندن لە ناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و سکوڵەرشیپی ووڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە، و ئەو مۆڵەتانە بەدەرکراون لە ڕاگرتن و بەردەوام دەبن بە مەرجێک بە گوێرەی یاسا و پێوەرە کارپێکراوەکان بن".

ئەمەش لەکاتێکدایە لە مانگی ڕابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا هەموو جۆرە مۆڵەتێکى خوێندنی ڕاگرت تا دەرچوونی ڕێنمایی نوێ لەو بارەوە .