سەردێڕ:

ئەمریکا: داهاتی نەوتى سوریا لەلایەن هەسەدەوە بەکاردەهێندرێت

فۆتۆ: 
2019-11-07

3815 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکى باڵای وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاندووە، داهاتی بیرە نەوتەکان لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات بەکاردەهێندرێت بۆ خەڵکی ناوچەکە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە ناوی خۆی ئاشکرانەکردووە بە میدیاکانی وتووە، کۆشکى سپی هیچ بڕیار و ڕێنماییەکی سەبارەت بە بیرە نەوتەکانی  باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەرنەکردووە و داهاتی ئەو نەوتەش لەلایەن  دەسەڵاتی خۆجێی ناوچەکەوە بەکاردەهێندرێت.

ڕاشیگەیاندووە، کاری هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە پارێزگاری ئارامی ناوچەکەیە و دابینکردنی داهاتی پێویستە بۆ بەردەوامبوونی شەڕی دژى داعش.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، لە ماوەى ڕابردوو ترەمپ ڕایگەیاند، کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەستیانکردووە بە کارکردن لە بیرە نەوتەکانی سوریا و ئەمەش وایکرد توشی ڕەخنەى زۆر ببێتەوە و بە داگیرکەری داهات و سامانی سوریا تۆمەتبارکرا.