سەردێڕ:

بەرپرسی داواکاری گشتیی گەرمیان: لە گەرمیان خەڵك هەبووە لەسەر دزینی کۆترێك ساڵێك حوکم دراوە

فۆتۆ: 
2019-11-06

2094 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسى فەرمانگەى داواکارى گشتیى گەرمیان ڕایگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت دادگاکان نەبنە دۆزەخ بۆ بەشێک لە هاوڵاتییان و بۆ بەشێکیش ببێتە پارێزەر، لەگەڵ بڕیارى نایەکسانى نین لە دادگاکانەوە دەربکرێت."

نزار حەسەن جاف بەرپرسى فەرمانگەى داواکارى گشتیى گەرمیان لە بەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاند، بەهۆى مانگرتنەکان، بەشێک لە دادوەرانى گەرمیان گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان.

ئاماژەى بەوەش کرد، بڕیارى دادگاکانى گەرمیان زۆر توندن، زیاتر لە شارەکانى دیکەى هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک لە گەرمیان خەڵك هەبووە لەسەر دزینی کۆترێك ساڵێك حوکم دراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ ٥ى تشرینى دووەم، دادوەران و فەرمانبەرانى فەرمانگەى داواکارى گشتیی گەرمیان بەهۆى "دەستێوەردانى حزبى و کەسایەتییە دەستڕۆیشتووەکانى ئەو ناوچەیەوە لە کاروبارەکانیان" مانگرتنیان ڕاگەیاند و ڕایانگەیاند، هەتا سەروەرى بۆ یاسا لە ناوچەکە نەگەڕێتەوە ئامادە نین بچنەوە سەر کارەکانیان.