سەردێڕ:

مۆبایلێک بە کامێرایەکی 108 مێگاپیکسلەوە دروستکرا

ڕێکلامکردن بۆ مۆبایلی شاومی
فۆتۆ: گووگڵ
2019-11-06

7376 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا کۆمپانیایەکی چینی ڕایگەیاند کە مۆبایلێکی دروستکردووە بە کامێرایەکی ١٠٨ مێگا پێکسڵییەوە.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "BCC"دا هاتووە کە کامێرا نوێیەکە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە بۆ شاومی دروستکراوە و، بەنیازیشن ئەگەر سەرکەوتوو بێت، لە مۆبایلەکانی داهاتووی سامسۆنگدا بەکاریبهێنن.

مۆبایلەکە ناوی "Mi CC9 Pro Premium"ە و لە ئێستادا تەنها لە بازاڕەکانی چیندا بەردەستە، نرخی سەرەتایی مۆبایلەکە ٤٠٠ دۆلارە.

شاومی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەمان کامێرا لە "Mi Note 10" بەکارهاتووە و لە ئەمڕۆوە بەردەستدەبێت لە هەموو جیهاندا.

بەپێی کۆمپانیای توێژینەوەی کانالیس، شاومی لەڕووی فرۆشی مۆبایلەوە چوارەم گەورەترین کۆمپانیای جیهانە.

 

CC9 Pro Premium

CC9 Pro Premium