سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نامەی دەستەلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد

١٢ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنە لە بەریتانیا
ئەمرۆ - بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا - شەقامی داونین، لەندەن
فۆتۆ: میدیاکان
2019-11-06

7214 جار خوێندراوەتەوە

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی شاژنی وڵاتەکەی کرد و دەست دەکات بە بانگەشەی هەڵبژارنەکانی ١٢ی ١٢ی ٢٠١٩.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، بۆریس – سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دەستەلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە شاژنە ئیلیزابێس-ی وڵاتەکەی کرد و خۆی ئامادە دەکات بۆ کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژرادنەکانی مانگی داهاتوو.

هاوکات، دوای پێشکەشکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی، بۆریس جۆنسن ڕوو بە دەنگدەرانی وڵاتەکەی وتی، "ئاگادار بن، ڕووبەڕووی یارییەکی ترسناک دەبنەوە ئەگەر بێت و جێرمی کۆربین-ی سەرۆکی پارتی کرێکاران هەڵبژاردنەکە بباتەوە".

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەوەشی وت، "ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوودا بردمەوە، ئەوا یەکەم ئیشم هەنگاونان بەرەو جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا و بەدیهێنانی برێگزت دەبێت".

چاوەڕوان دەکرا بۆریس جۆنسن، لەڕۆژی ٣١ی مانگی ڕابردوودا هەواڵی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ڕابگەیەنێت، بەڵام پەرلەمانی ئەو وڵاتە پڕۆسەی جیابوونەوەکەی دواخست و بڕیاری هەڵبژاردنی لە ١٢ی مانگی داهاتوودا دا.