سەردێڕ:

عێراق.. سەرجەم دەرچووانى پەیمانگاکانى ڕاهێنانى نەوت دادەمەزرێن

فۆتۆ: 
2019-11-06

2156 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندى سەرجەم دەرچوانى پەیمانگاکانى ڕاهێنانى نەوت بۆ ساڵەکانى ٢٠١٨ و ٢٠١٩ لەگەڵ دامەزراندنى هەزار کەس وەک توێژەرى کۆمەڵایەتى.

عادل عەبدولمەهدى لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ئاماژەى بەوەشکردووە، دەسەڵاتى تەواوى داوەتە وەزیرى نەوتى عێراق بۆ دەمەزراندنى تەواوى دەرچووانى پەیمانگاى نەوت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بریاریانداوە بۆ وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتی هەزار کەس دابمەزرێنرینن بۆ ئەوەى وەک توێژەرى کۆمەڵایەتى لە دامودەزگاکاندا کار بکەن.

باسى ئەوەشیکردووە، بڕیاریانداوە بە جێبەجێکردنى چەند پرۆژەیەکى تایبەت بە بوارى کارەبا، بۆ ئەمەش دەسەڵاتیى تەواویان داوەتە لیژنەى پێداچوونەوەى گرێبەستەکانى تایبەت بە بوارى بەرهەمهێنانى کارەبا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەیەکە شەپۆلێکى ناڕەزایى شەقامى عێراقى گرتووەتەوە و بەهۆى خۆپیشاندانەکانیشەوە بەسەدان کەس کوژراون و برینداربوون، حکومەتیش چەند هەنگاوێکى خیراى ناوە وەک جێبەجێکردنى  پڕۆژە چاکسازى و داواکارییەکانى خۆپیشاندەران کە هەرچەندە داواکارییەکان گۆڕدراون بە ئاراستەى بەرپرسانى باڵاى حکومەت و داواى دەستلەکارکێشانەوەى سی سەرۆکایەتییەکەى عێراق دەکەن.