سەردێڕ:

داواکارى گشتى هەرێم بۆ فەرمانگەى داواکارى گەرمیان: پابەندبن بە دەوامى خۆتانەوە

فۆتۆ: 
2019-11-06

2323 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتى داواکارى گشتى هەرێم داواى لە فەرمانگەى داواکارى گشتى گەرمیان کرد پابەندى دەوام بن و''کۆتایى بەو پشێوییە بهێنن''.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩، سەرۆکایەتى داواکارى گشتى هەرێم لە ئاگادارکردنەوەیەکدا داواى لە دادوەران و فەرمانبەرانى فەرمانگەى داواکارى گشتى گەرمیان کردووە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن، وتوشیەتی، ئەگەر کۆتایی بە مانگرتنەکە نەهێنن، دادوەران و فەرمانبەرانى فەرمانگەى ناوبراو ڕووبەڕووى یاسا دەکرێنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ٥ى تشرینى دووەم،  دادوەران و فەرمانبەرانى فەرمانگەى داواکارى گەرمیان بەهۆى "دەستێوەردانى حزبى و کەسایەتیە دەستڕۆشتووەکانى ئەو ناوچەیەوە لە کاروبارەکانیان" مانگرتنیان ڕاگەیاند و وتیان هەتا سەروەرى بۆ یاسا لە ناوچەکە نەگەڕێتەوە ئامادە نین بچنەوە سەر کارەکانیان.