سەردێڕ:

زاخۆ.. تورکیا سنورى ناحیەی دەرکارێی بۆردومانكرد

فۆتۆ: 
2019-11-06

1213 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی، زاخۆ، ئەحمەد زاخۆیی

فڕۆکەکانى تورکیا پێنج جار بۆردومانى سنورى ناحیەی دەرکارێى سەر بە قەزاى زاخۆیان کرد.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە زاخۆ ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە هەتا ئێستا بەردەوام فڕۆکەکانى تورکیا بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و هەتا ئێستاش پێنج جار سنورى ناحیەی دەرکارێیان بۆمبباران کردووە و بەردەوام دەنگى تەقەى ئەو فڕۆکانە دەبیسترێت.

ئەوەشى خستۆتەڕوو، تورکیا هەریەکە لە ناوچەکانى ئەڤلە و پیڤلان و چیای خامتیری بە چڕى بۆردومانکردووە.

سەبارەت بە زەرەر و زیانى بۆردومانەکانیش پەیامنێری دیجیتاڵی میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، تائێستا لەبەر زۆرى بۆردومانەکان ژمارەى زیانەکان نەزانراوە.

بە بیانووى هەبوونى گەریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە)، هەتا دێت ئۆپەراسیۆن و هێرش و بۆردومانى سوپاى تورکیا بۆ سەر ناوچەکانى سنورى پارێزگاى دهۆک زیاتردەبن، لە هەفتەى ڕابردووشدا زیاتر لە پێنج جار سنورەکانى قەزاى ئامێدى و ئاکرێ و زاخۆ لەلایەن تورکیاوە بۆردومان کران.