سەردێڕ:

ھەرێم.. بەھۆی پاککردنەوەی مەنھۆڵ بە خوێندکاران بەڕێوەبەری خوێندنگایەک دورخرایەوە

لەسەر پاککردنەوەى مەنهۆڵ بەقوتابیان
فۆتۆ: 
2019-11-06

67343 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر پاککردنەوەی مەنھۆڵی قوتابخانەیەک بە خوێندکاران، وەزیری پەروەردە بڕیاریدا بە لابردنی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک. 
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم لەسەر ئەوەی مەنھۆڵی قوتابخانەیەک بە قوتابییەکان پاکدەکرێتەوە، شەوی ڕابردوو لە ڕونکردنەوەیەکدا لە فەیسبوک ڕایگەیاند، وێنەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە لە قوتابخانەیەکدا مەنھۆڵ بەقوتابیان پاکدەکرێتەوە، ئەمە دوورە لەھەموو بەھایەک و شێوازێکی ئیداریی.
بەبێ ئەوەی شوێنی ئەو قوتابخانەیە ئاشکرا بکات، وەزیری پەروەردە دەڵێت، پاش بەدواداچوون و ڕوونبوونەوەی بابەتەکە، بڕیاریانداوە بە دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری خوێندنگەکە و گرتنەبەری ڕێکاری کارگێڕی پێویست بەرامبەری.

بەپێچەوانەى وڵاتانەوە نمونەى ژاپۆن کە وەک پێشکەوتن وپەیوەستبون بە پاک و خاوێنی سەیری ئەو کارە دەکەن، لەکاتێکدا لە کوردستان بەڕێوەبەری لەسەر دوردەخرێتەوە!

بەپێى زانیارییەکانى دیجیتاڵ میدیاى ئین ئاڕ تى قوتابخانەکە لە سنورى پەروەردەى هەولێر بووە.
وێنەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە لە قوتابخانەیەکدا لە ھەرێمی کوردستان مەنھۆڵ بەقوتابیان پاکدەکرێتەوە، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.