سەردێڕ:

​وەزارەتی تەندروستی: ئەو کۆمپانیایانەی پابەندی رێنماییەکان نەبوون رادەگیرێن

فۆتۆ: 
2019-11-05

2235 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو کۆمپانیایانەی پابەندی رێنمایەکان نەبوون رادەگیرێن.

محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری تەندرووستی پاڵپشت بە ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، بڕیاردرا دەربارەی ئەو کۆمپانیایانەی تایبەتن بە دەرمان و پێداویستی پزیشکی و هەتا ئێستا پابەندنەبوون بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی نوێی هەڵگرتن و کۆگاکردنی دەرمان، لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە چالاکییەکانیان ڕادەگیرێت.

روونیشیکردووەتەوە، ڕاگرتنی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا بۆ ماوەی مانگێک دەبێت، باسی لەوەشکرد ڕاگرتنەکە لە کەرتی گشتی و تایبەتیش دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواتر ئەگەر ئەو کۆمپانیایە بەردەوامبێت لە سەرپێچی و پابەندنەبێت بە ڕێنماییەکان، لە سەری ساڵی نوێوە مۆڵەتی کارکردنی هەڵدەوەشێتەوە و کۆمپانیاکە بە یەکجاری دادەخرێت ".