سەردێڕ:

رێگای کەلار- دەربەندیخان دادەخرێت

فۆتۆ: 
2019-11-05

4862 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ڕێگای کەلار بۆ دەربەندیخان لەڕۆژی پێنج شەمەوە بۆماوەی دوو ڕۆژ دادەخرێت.

ڕێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لەچوارچێوەى چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دەربەندیخان بۆ کەلار، لە پردی دێوانەوە تا سەرەتای دوسایدی ناوشارکارى تێدادەکرێت و بۆئەو مەبەستەش ڕێگاکە لە٧ى تشرینى دووەمەوە بۆماوەى دووڕۆژ دادەخرێت.

روونیشیکردەوە، لەکاتى داخستنى ڕێگاکەش هاتوچۆکردن بە ئاراستەی کەلار دەکەوێتەسەر ڕێگای گوندەکانی ژاڵەناو-هۆرێن-مەیدانەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، "پردی مەیدان ناتوانێت هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێدا هاتوچۆبکات بۆیە ڕێگانادرێت بارهەڵگرەکان بەهەردوو ئاڕاستەدا بگەڕێنەوەسەر ڕێگا هەمیشەییەکەی دەربەندیخان بۆکەلار بۆ ئەومەبەستەش شوفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکەینەوە لەڕۆژی پێنجشەمەوە بۆماوەی دوڕۆژ هاتوچۆڕابگرن لەو ڕێگایە."

ئەوەش لەکاتێکدایە، پڕۆژەى دووسایدکردنى ڕێگاى نێوان کەلار- سلێمانى، لە کانونى یەکەمى ساڵى ٢٠١٧ دەستیپێکردووە، بەڵام لەمانگى تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠١٨ وە کارکردن لە ڕێگاکەدا ڕاگیراوە.