سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. هێزە تورکییەکان لە کۆبانی بەردباران کران

فۆتۆ: 
2019-11-05

15089 جار خوێندراوەتەوە

هێزە تورکییەکان لەکاتی گەڕان بەناو شاری کۆبانیدا لەلایەن خەڵکی کۆبانیوە بەردباران کران.

لە ڤیدیۆیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، خەڵکی کۆبانی بەردبارانی هێزەکانی تورکیا دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ڕێککەوتنی ڕوسیا و تورکیا، دەورییەی هاوبەشی سوپای سەربازی ئەو دوو وڵاتە لە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدرێت.