سەردێڕ:

بەرپرسێکی ئەمریکی: هێشتا هەزار سەربازمان لەناو خاکی سوریادا ماوە

فۆتۆ: 
2019-11-05

2286 جار خوێندراوەتەوە

 بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، هێشتا هەزار سەربازیان لەناو خاکی سوریادا ماوە.

بەپێی هەواڵێکی "سکای نیوز"ی عەرەبی، بەرپرسێکی ئەمریکی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ژمارەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا تا ئێستا جێگیرە و وەک خۆیەتی، کە ژمارەیان  نزیکەی هەزار سەرباز دەبێت.

وتیشی، ئەمانەش سەرەڕای ئەوەیە کە نزیکەی سێ هەفتە لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکای لە سوریا ڕاگەیاند.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، بووە هۆی ئەوە هێزە سەربازییەکانی تورکیا هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکانی تورکیادا ڕووبدات.

هەروەها بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون، هاوکات سەرەڕای ڕێککەوتنی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام تا ئێستا لە چەندین ناوچە تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردن.