سەردێڕ:

قائیمقامی شنگال: دۆخی شنگال لە ئێستادا ئالۆزە و پێویستی بە چارەسەرە

فۆتۆ: 
2019-11-05

1719 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی شنگال ڕایگەیاند: بە هۆی بوونی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال کەوادەکات توركیا هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچەیە وایکردوە ئاوارەكان نەتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال بەدیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دۆخی شنگال خراپە ئاوارەكان بە هۆی ئەو بارودۆخەی لە ئێستادا لە شنگال دەگوزەرێ ناتوانن بگەرێنەوە ، تەنها لە سەدا ٢٠ى ئاوارەكان گەراونەتەوە ناوچەکانیان.

ڕاشیگەیاند، ئەو ئاوارەنەشی كە نەگەراونەتەوە تا ئێستاش لە كەمپەكان ژیان بەسەر دەبەن لە دۆخێكی خراپدان .

ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئێستا مەترسیەكی گەورە لە سەر شنگال هەیە بە هۆی بوونی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال کەوادەکات توركیا هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچەیە ودوێنێش فڕۆكەكانی توركیا بەوهۆیەوە بۆردوكانی شنگالى کردوە.

ئەوەشى خستەڕوو، حكومەتی عیراق خاوەنداریەتی شەنگال ناكات پێویستە حكومەتی عیراق چیتر بێ دەنگ نەبێت لە هێرشەکانى توركیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە ورێگەش نەدا پەكەكە لە شنگال بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، له‌ ٣ ی ئابی ٢٠١٤، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ قه‌زای شنگال و خستیانه‌ ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه‌ و به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی‌ ئاواره‌بوون ، دوای ساڵێك و سێ مانگ لە داگیركاری شنگال، رۆژی ١٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، ئازادكردنی شنگال ڕاگەیەنرا.