سەردێڕ:

​خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین لە شارەکانی عێراق بەردەوامە

تا ئێستا هیچ پێکدادانێک لە بەغدا ڕووینەداوە
فۆتۆ: 
2019-11-05

1913 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی  ڕایگەیاند، خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین لە  بەغدا و شارەکانی تری عێراق بەردەوامە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران داوادەکەن هەر سێ سەرۆکایەتییەکە هەڵوەشێتەوە و  هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێـت و داواشدەکەن هەموو ئەو کەسانەى دەستیان هەیە لە کوشتنى خۆپیشاندەراندا دادگایی بکرێن.

وتیشی ، ئەمڕۆ هیچ پێکدادانێک لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕووینەداوە و سەرجەم ئەو پردانەی کە ناوچەى سەوز بە بەشەکانی ترەوە دەبەستنەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیراوە و هیچ شوێنێکى تر نەماوە بۆی بچن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ١٢هەمین ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە  عێراق بەردەوامە و تا ئێستاش ٣٥٠ کوژراو هەیە و زیاتر لە ١٢ هەزار برینداریش هەیە.