سەردێڕ:

​وێنە.. خوشکێکى ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-11-05

18232 جار خوێندراوەتەوە

تورکیا ڕایگەیاند، خوشکێکی  ئەبوبەکر بەغدادی و هاوسەر و بوکێکیان دەستگیرکردووە و گواستوونیەتییەوە بۆ تورکیا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسانى تورکیا بڵاویکردەوە، ڕەسمییە عەواد خوشکى ئەبوبەکر بەغدادی لە ناوچەى ئەعزازی سوریا دەستگیرکردووە و لە ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لە خوشکەکەى هاوسەری خوشکەکەی و هاوسەری کوڕێکیان دەستگیرکراون و وێنەکانیان بڵاوکردوونەتەوە.

ڕۆژى ٢٦ی تشرینى یەکەم لە ئۆپراسیۆنێکى هێزە تایبەتەکانی ئەمریکادا لە ناوچەیەکی پارێزگای ئیدلیب ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش کوژرا.